کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شۆفێر تاكسییەكانی شاری سنە بە نیشانەی ناڕەزایەتی مانیان گرت

23:37 - 22 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: ژمارەیەكی بەرچاو لەشۆفێر تاكسیەكانی شاری سنە بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە گرانی بەنزین مانیان گرت.


ماڵپەڕی سام نیوز بڵاوی كردەوە، ئەو تاكسیانە لەشەقامی ئینقلابـەوە هەتا چوار رێیانی ئینقلاب بە نیشانەی ناڕەزایەتی ریز ببوون و خۆیان لەگواستنەوەی موسافیر بواردبوو.
ئەو شۆفێر تاكسیانە لەو باوەڕەدابوون، ئەو كرێیەی كە بۆیان دیاری كراوە وڵامدەر نیە و پێویستە بۆیانی زیاد بكەن‌، چونكە هەنووكە نرخی بەنزین بەشێوەیەكی بەرچاو چوونە سەری بەخۆیەوە بینیوە.
پێشتریش شۆفێر تاكسییەكانی شاری سنە مانیان لەكار كردن گرتبوو و لەئەنجامدا تێك هەڵچوون لە نێوان هێزە ئینتزامییەكان و شۆفێر تاكسییەكان هاتبووە ئاراوە.
لەو پێوەندییەدا هێزی ئینتزامیی رێژیم ژمارەیەك لەتاكسی هاووڵاتیانی بە جەرەسەقیل بۆ پاركینگی شارەوانی راگواستبوو و دەستی بەسەردا گرتبوو.