كوردستان میدیا: فڕۆكەیەكی جەنگیی ئەرتشی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری ئابدانان لە پارێزگای ئیلام كەوتە خۆارێو لەئەنجامدا دوو كەس لەسەرنشینەكانی گیانیان لەدەست دا.
پارێزگاری شارستانی ئابدانان بە هەواڵدەریی مهری راگەیاندووە، سەرلەبەیانی یەكشەممە رێكەوتی ١ی بانەمەڕ فڕۆكەیەكی جەنگیی ئێف ـ ٥ بەهۆی خۆ دادان بە چیای فیلمان لە شاری ئابدانان كەوتە خوارێو دەست لەجێدوو كەس لە فڕۆكەوانەكان گیانیان لەدەست دا.
ئەو فڕۆكەیە سەر بە بنكەی نیزامی ئەرتشی رێژیمی ئێران لەشاری دزفولی سەر بە پارێزگای خوزستان بووە.
هەر لەو پێوەندییەدا چەندین سەرچاوەی دیكەی هەواڵ بڵاویان كردۆتەوە، ئەو ناوچەیەی كە فڕۆكەكەی لێبەربۆتەوە ئەمنیەتیی كراوە و ناهێڵێن كەس نزیكی شوێنی رووداوەكە ببێتەوە.
فڕۆكەی ئێف ـ ٥ لەوڵاتی ئەمریكا دروست كراون و ئەو فڕۆكانە لەسەردەمی دەسەڵاتدارییەتی محەممەد رەزا شا لەئەمریكا كڕدراون.