کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرانسە دژایەتی خۆی لەگەڵ بەشداریی ئێران لەكۆنفڕانسی ئاشتی سووریە لە \"ژنو\" دەربڕی

22:56 - 5 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: وەزارەتی دەرەوەی فەرانسە سەرەڕای پێداگری رووسیە لەپێوەندیی بەشداریی ئێران لەكۆنفڕانسی ئاشتی سووریە لە ژنو، دژایەتی لەگەڵ بەشداریی ئەو رێژیمە دەربڕی.

لورن فایبوس وەزیری دەرەوەی فەرانسە وێڕای ئەوەیكە ئێرانی بە دژی ئاشتی لەقەڵەم داوە وتوویەتی: وڵاتەكەی لەگەڵ بەشداریی رێژیمی ئێران لەو كۆنفڕانسەدا دژایەتی هەیە.
وڵاتی رووسیە یەك لەو وڵاتانەیە كە پێداگری زۆر دەكات هەتا رێژیمی ئێران لەكۆنفڕانسی ئاشتی سووریە بەشدار بێت.
فایبوس لەو باوەڕەدایە، ئەگەر رێژیمی ئێران ئاشتی سووریەی بۆ گرینگ بوایە، هێزی چەكداری رەوانەی ئەو وڵاتە بەمەبەستی سەركوتی ناڕەازیانی سووری نەدەكرد.
لەلایەكی دیكەوە دوو رۆژ لەمەوبەر، ١١وڵاتی جیهان پاش كۆتایی دانیشتنی دۆستانی سووریە لەئوردون لە بەیاننامەیەكدا داوایان لەرێژیمی ئیسلامیی ئێران كردبوو كە هێزە نیزامییەكانی لەسووریە بكشێنێتەوە.
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی بەشدار لەكۆبوونەوەی دۆستانی سووریە لەئوردون رایانگەیاندبوو، بوونی هێزەكانی رێژیمی ئێران و حیزبوڵڵا لەسووریە و پشتیوانی كردنیان لەرێژیمی سووریە، ئەمنیەتی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤینی خستۆتە مەترسییەوە.