کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قوتابخانەیەكی دواناوەندیی لە شاری مەریوان لە حاڵی دارووخان دایە

14:44 - 19 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: دیواری قوتابخانەیەكی شاری مەریوان بە هۆی نۆژەن نەكردنەوەی لەلایەن ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان، لە حاڵی دارووخان دایە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، قوتابخانەی دواناوەندیی بهێشتی هەڵكەوتوو لە دارسیرانی ٢، دیوارەكانی كۆن بوونە و مەترسیی داڕمانیان لەسەرە.
یەكێك لە دیوارەكانی ئەو قوتابخانەیە كەوتۆتە سەر شەقامی سەرەكیی هاتوچۆی هاووڵاتیان و ئەوەش مەترسیی رێبوارانی لێكەوتۆتەوە.
بەوتەی یەكێك لە قوتابیان، قوتابخانەی بهێشتی لە ناوەوەش ئیمكاناتێكی ئەوتۆی فێركاریی نیە و لە زستانی رابردوودا لە سیستمی گەرمای بێبەریی بوو.

ئەو قوتابییە لەو باوەڕەدابوو، لێپرسراوانی پێوەندیدار ئەو بودجەیی كە وەریدەگرن زیاتر سەرفی كاروباری شەخسی خۆیانی دەكەن و لە هەمبەر نۆژەن كردنەوەی قوتابخانەكاندا خۆیان بە بەرپرسیار نازانن.