کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قورستر بوونی گەمارۆ ئابوورییەکانی دژی رێژیمی ئێران لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٤ی زایینی

15:33 - 10 بەفرانبار 2714

کوردستان میدیا: ویلایەتە یەکگرتووەکان ناوی ٦ کەس و ٣ شیرکەتی بە هۆی شوێندانەری لە پێشێل کردنی گەمارۆکانی دژی رێژیمی ئێران، خستەسەر لیستی گەمارۆکانیەوە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٩ی بەفرانباری ١٣٩٣ی هەتاوی، ویلایەتە یەکگرتووەکان ناوی ٦ کەس و ٣ شیرکەتی کە لەگەڵ رێژیمی ئێران پەیوەندییان هەبووە؛ بە هۆی بەرنامەی ئەتۆمی و پێشێلکاری مافی مرۆڤ و خۆدزینەوە لە گەمارۆکان بە لیستی گەمارۆ داسەپاوەکانی دژی رێژیمی ئێران و لایەن و کەسانی پەیوەندییدار بەو رێژیمە زیاد کرد.

بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوی دوو شیرکەت لەوانە فناوری نرم افزار دوران و آبیس سک بووە کە بە هۆی هاوکاری لەگەڵ کۆمیتەی دیاریکەری تاوانەکانی فەزای مەجازی و سپای پاسداران بۆ سانسۆر و فیلترینگی سایبری خراونەتە سەر لیستەی گەمارۆکانی ئامریکا.

شیرکەتی بلفاست جنرال تریدینگ لە دوبەی‌، یەکێکیتر لەو شیرکەتانەیە کە بە هۆی گۆڕینی دراوی رێژیمی ئێران بە دولار، لەلایەن ئامریکاوە کەوتە بەر گەمارۆوە.

لە بەیاننامەی وەزارەتی خەزانەداری ئامریکا لە پەیوەندی لەگەڵ گەمارۆدانی کەسانی نوێی پەیوەندییدار لەگەڵ رێژیمی ئێران و کەسانی پێشێلکاری گەمارۆ داسەپاوەکانی دژی رێژیمی ئێران، هۆکاری زیاد کردنی ئەم ٦ کەسە یارمەتی ئابووری، مادی و مەعنەوی راگەیاندراوە و جەخت کراوەتەوە کە ئەم کەسانە بەستێنی وەرگرتنی ئاسانکارییەکانی وەزارەتی خەزانەداری ئامریکایان بۆ رێژیمی ئێران ئامادە کردووە.

گەمارۆ ئابوورییە داسەپاوەکانی دژی رێژیمی ئێران لە کۆتایی ساڵی زایینی و لە کاتێکدا کە دانوستانە ناوکییەکان درێژەی پێدەدرێ، باسێکی زۆری لێکەوتووەتەوە.

پاش وەدەست نەهاتنی رێکەوتنی ناوکی لە ٣ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی و درێژ بوونەوەی ئەم دانووستانە، کۆماریخوازاەکان کە بە زۆرینەی دەنگی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییانەی ئامریکا، کۆنگرەی ئەم وڵاتەیان بە دەستەوە گرت و لە قورستر بوونی گەمارۆ ئابوورییەکانی دژی رێژیمی ئێران هەوڵیان بڵاو کردەوە.

لەم پەیوەندییدا، مارک ئەستیڤین کرێک، گەڵالەیەکی لە سەر قورستر کردنی گەمارۆ ئابووریەکانی دژی رێژیمی ئێران داڕشتووە و دەوترێت کە هەتا ئێستا دەنگی ئەرێنیی ٦٠ سێناتۆری بە دەست هێناوە و بەم شێوەیە بڕیاری یەکلایی کەرەوەی قورستر کردنی گەمارۆ ئابوورییەکانی دژی رێژیمی ئێران بەڕیەوە.