کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قەیرانی ئارد و كەمی نان لە شاری پیرانشار

22:20 - 29 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: قەیرانی ئارد و كەمی نان دوای چەندین شاری كوردستان، شاری پیرانشاریشی گرتەوە و هاووڵاتیانی لەگەڵ كێشە بەرەو روو كردۆتەوە.

هاووڵاتیانی شاری پیرانشار ماوەی دوو رۆژە ناچاران بۆ كڕینی نانی ئازاد بۆ ماوەی چەند كاتژمێر لەسەفی نانەواییەكاندا رابوەستن و بەپێی قسەی هاووڵاتیانی شاری پیرانشار، نانی ئازادیش لەو شارە سەهمیەبەندی كراوە.
ماڵپەڕی كوردپەیام بڵاوی كردەوە، سەهمیەی ئاردی نانەواییەكانی شاری پیرانشار بۆ نیوە كەم كراوەتەوە و ئەوەش كاریگەری لەسەر نانی هاووڵاتیان داناوە.
سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد، بە حوكمی ئەوەی كە سەهمیەی نانەواییەكان كەم كراوەتەوە، ئەوانیش ناچارن هەتا كاتژمێر ١٠ی سەر بەیانی كار بكەن.
هەرلەو پێوەندییەدا شارەكانی سنە، مەریوان، شنۆ و دێگولانیش لەگەڵ قەیرانی ئارد و كەم نان بەرەوڕوو بوونەتەوە.