کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قەیرانی بێ‌ئاردی لەپارێزگای كوردستان كێشەی بۆ هاووڵاتیان دروست كردووە

16:31 - 21 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: لەشارەكانی سنە و دێگولان ئارد بەشێوەییەكی بەرچاو رووی لەكەمی كردووە و لەو پێوەندییەدا هاووڵاتیان بۆ وەدەست خستنی نان دەبێ‌چەندین كاتژمێر لەسەفدا رابوەستن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەحاڵی حازردا ژمارەیەك لە نانەواخانەكانی شاری دێگولان بەهۆی نەبوونی ئارد كار ناكەن و هاووڵاتیان زۆر بەئەستەم نانیان وەدەست دەكەوێت و ئەو كێشەیە شاری سنەشی گرتۆتەوە.
هاووڵاتیانی شاری سنە لەو باوەڕەدان، نان یەكێك لەپێداویستییەكانی ژیانە و هەنووكە كەمی ئەو پێداویستییە بۆتە كێشە و ئاریشەیەكی زۆر جیدی بۆ شاری سنە.
كەمی ئارد لەپارێزگای كوردستان و شوێنەكانی دیكەی ئێران لەحاڵێكدایە كە هەواڵدەریی روێتێرز بڵاوی كردۆتەوە، رێژیمی ئیسلامیی ئێران بەمەبەستی دابین كردنی نانی چەكدارەكانی رێژیمی سووریە سەد هەزار تۆن ئاردی رەوانەی ئەو وڵاتە كردووە.
وائێل ئەلحەقی سەرۆك وەزیری سووریەش ئەو هەواڵەی پشت راست كردۆتەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا شارەكانی ئەراك، شاهروود، گەرمی و بەهارستانیش لە ئێران لەكەمی ئارد و ئەو كێشەیە بێبەری نەبوونە.