کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوانی شاری پاوە بەرەو پیری جێژنی نەتەوەیی نەورۆز چوون

15:38 - 28 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: هاووڵاتییانی شاری پاوە سەرەڕای گەشتی هێزە نیزامی و ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێران لە شەقام، گەڕەک و ناوچەکانی ئەو شارە، بەرەو پێری جێژنی نەورۆز چوون.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لاوانی پاوە لە گەڕەکی تەکیە رێوڕەسمی نەورۆزیان دەست پێکرد و پاشان بۆ جاددەی دەڕە نشینە رۆیشتن و ئاگریان هەڵکرد.
لەو رێوڕەسمیەدا مۆرەکانی سەربە رێژیم، کەسانی سەربە ئیتلاعات، ئەمنیەت و بەسیج لە نێو خەڵکدا بوون و راپۆرتەکان باس لەوەدەکەن کە هێزەکانی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران لە بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەکە بە مەبەستی پەرتەوازە کردنی و خولقاندنی کەشێکی تۆقێنەر، فیلمیان هەڵگرتووتەوە، بەڵام هاووڵاتییان بە بێ گوێدان بەو هەڕەشانە لە پیرۆزکردنی جێژنی نەتەوەییان بەردەوام بووم.