کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوێكی كورد لە بەنداوی \"گاڕان\" لە مەریوان خنكا

18:46 - 24 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: لاوێكی تەمەن ٢١ ساڵ لە كاتی مەلە كردن لە بەنداوی گاڕان لەمەریوان خنكا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رێكەوتی ٢٣ی خاكەلێوە هاووڵاتییەكی شاری مەریوان بە ناوی موسلێح بەمەبەستی مەلە كردن چۆبووە بەنداوی گاڕان و لە ئەنجامدا بە هۆی زۆر بوونی ئاوەكە و لەدەست دانی كۆنترۆڵی، خنكاوە.
ماوەیەك لەمەوبەریش لاوێكی دیكەی كورد بە ناوی مەناف مەعرووفی لە بەنداوی گاڕاندا خنكابوو.
بەوتەی هاووڵاتیان ناوەندە پێوەندییدارەكانی رێژیمی ئێران هیچ تابلۆ یان نووسراوەیەكی ئاگادار كردنەوەیان لە دەورووبەریی ئەو بەنداوە دانەكوتاوە و زۆر جار ئەو كەسانەی كە بۆ مەلە كردن دەچنە بەنداوی گاڕان، لە شوێنە قووڵەكانی ئاگادار نین.
بەنداوی گاڕان، بەنداوێكی خاكییە و بەرزاییەكی زیاتر لە ٦٠میترە و لە نزیك گوندەكانی دوێسە و وێڵەی مەریوان هەڵكەوتووە.