کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەبەردەم پارلمانی ئورووپا لە سێدارەدانی لاوانی کورد مەحکووم کرا

16:46 - 16 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بۆ مەحکووم کردنی لەسێدارەدانی زیندانییانی سیاسیی کورد لە بەردەم پارلمانی ئورووپا لەلایەن کوردانی دانیشتووی بلژیکەوە بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی \'\'کوردستان میدیا\'\' ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە کە لەلایەن کۆمیتەی پاڵپشتی لە زیندانییانی سیاسیی کوردەوە لە بلژیک پێکهاتبوو، بە بەشداریی کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە لە رێکەوتی ١٤ی سەرماوەز لەبەردەم پارلمانی ئورووپا لە شاری برۆکسێل بەڕێوەچوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا بەشداران بە وتنەوەی دروشم و هەڵگرتنی پلاکارت، ناڕەزایەتیی خۆیان بە لە سێدارەدانی زیندانییانی سیاسیی کورد لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەربڕی.
پەیامی کۆمیتەی پاڵپشتی لە زیندانییانی سیاسیی کورد لە بەلژیک بە دوو زمانی کورد و فەڕانسەوی پێشکەش کرا و دوابەدوای ئەوەش پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ بلژیک، بە زمانی هوڵەندی لەلایەن \'\'مۆنیک سمیت\'\' چالاکی مافی مرۆڤەوە خوێندرایەوە.