کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەدانی بەڵێنی بۆ هەڵبژاردنەكان هەتا دانی پارە بەخەڵكی كوردستان بەمەبەستی سەردانیان بۆ \"گۆڕی خومەینی\"

16:20 - 16 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: لەشارەكانی كوردستانی رۆژهەڵات رێژیمی ئێران بە خاوەن ئوتووبووسەكانی وتووە، هەر ماشێنێك خەڵكی بۆ مەرقەدی خومەینی لەتاران بگوازێتەوە سێ‌میلیۆن تمەنی پێ‌دەدرێت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە بەڵێنی، دانی سێ‌میلیۆن تمەن وەكوو كرێ‌بە شۆفێر ئووتووبووسەكانی كوردستان داوە و داوای لێكردوون خەڵكی لەكوردستانەوە ببەنە زیارەتی خومەینی.
رێژیمی ئیسلامیی ئێران بەوەش رانەوەستاوە و لەرێگای دەست و پێوەندییەكانیەوە داوای لەخەڵكی شارەكانی مەهاباد، شنۆ، پیرانشار و نەغەدە كردووە كە ئەگەر هەر كەسێك ئامادە بێت سەردانی گۆڕی خومەینی بكات، بڕی ٥٠ هەزار تمەنی پێ‌دەدرێت.

هەر لەو پێوەندییەدا دەست و پێوەندییەكانی رێژیمی ئێران بەڵێنی جیگای مانەوە و خواردنیشیان بە خەڵكی داوە.

دەست و پێوەندییەكانی رێژیم روو داواكارییەكەیان زیاتر لە مامۆستایان، قوتابیان، خوێندكاران و فەرمانبەرانی كورد بووە.
هەر لەو پێوەندییەدا پاڵێوراوانی هەڵبژاردنی سەرکۆماریش بەبەردەوامی سەرقاڵی دانی بەڵێنی بێ بنەما و زریقە و بریقەدار بە خەڵکی کوردن.