کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەشاری سنە بەمەبەستی ئازاد كردنی دەسبەسەركراوێكی كورد واژۆ كۆ كرایەوە

22:08 - 12 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: ژمارەیەك لەدانیشتوانی شاری سنە بە واژۆ كردنی نامەیەك خوازیاری ئازاد كردنی غالب حوسێنی چالاكی كرێكاری دەسبەسەركراو، لەلایەن دەزگا قەزاییەكانی رێژیمی ئێران بوون.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، بنەماڵەی غالب حوسێنی لەنامەیەكدا كە ژماریەك لە خەڵكی شاری سنە بەتایبەت گەڕەكی حاجی ئاوا، واژۆیان كردووە، داواییان لەناوەندە پێوەندیدارەكانی رێژیم كردووە كە ئەو چالاكە كرێكارییە ئازاد بكرێت.
ئەو هاووڵاتیانەی كە نامەیەكەیان واژۆ كردووە بە تەواوەتی پشتیوانی خۆیان لەو چالاكە كرێكارییە دەربڕیوە.
غالب حوسێنی رێكەوتی ٢٩‌ی رەشەممەی ساڵی ١٣٩١‌ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی رێژیمی ئێران لەشوێنی كارەكەی لە سنە دەستبەسەر كرا.

4598.jpg
غالب حوسێنی

لەكاتی دەستبەسەركرانی حوسێنی هەتا ئێستا دۆسیەكەی بەشێوەكەی ناڕوون ماوەتەوە.

بنەماڵەی ئەو چالاكە كرێكارییە بەتایبەت خێزانی هەتا ئێستا بۆ چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات كراون و زەخت و گوشارییان خراوەتە سەر.