کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەشاری سنە هێزە ئەمنیەتییەكان پێشیان بە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی رۆژی جیهانی كرێكار گرت

16:32 - 11 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: ئێدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران لەشاری سنە ئیزنیان نەدا كە رێوڕەسمی رۆژی جیهانی كرێكار لەلایەن چالاكانی ئەو بوارەوە بەڕێوە بچێت.
ناوەندە ئەمنیەتییەكانی رێژیمی ئێران رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ١١ی بانەمەڕ بە لێپرسراوانی یەكیەتی ئازادی كرێكارانیان لەسنە وتووە، ئەگەر بێت و ئەو رێوڕەسمە بەڕێوە ببن لەگەڵ سزای نەخدی و دەسبەسەر كردن بەرەروو دەبنەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا چالاكانی كرێكاری لەلایەن فەرمانداری شاری سنەش مۆڵەتی بەڕێوە بردنی ئەو رێوڕەسمەیان پێ‌نەدراوە.
لەبەرەبەریی رۆژی ١ی مەی رۆژی جیهانی كرێكار، زەخت و گوشارێكی زۆر خراوەتە سەر چالاكانی كرێكاری كورد و لەو بارەیەوە خەلیل كەریمی یەكێك لەو چالاكانە بانگهێشتی دادگا كراوە.
لەلایەكی دیكەوە، رێكەوتی ٩ی بانەمەڕ، ٧ كەس لە كرێكارانی كوردی كارخانەی قەند سازیی شارۆچكەی پیشەیی شاری سنە لەسەر كار دەركراون.