كوردستان میدیا: ئەنجومەنی زێد لەشاری هەولێر سیمینارێكی زانستی لەژێرناوی ئاورێك لەمێژوو و تێڕامانێك لەبارودۆخی ئێستای ژنانی رۆژهەڵاتی كوردستان بەرێوە برد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژیپێنجشەممە، رێكەوتی ٥یبانەمەڕی ١٣٩٢یهەتاوی، بە مەبەستی تاوتوێكردنی بارودۆخی ژنانیرۆژهەڵات، سیمینارێك لەلایەن ئەنجومەنی زێد بە بەشداریی هەیئەتێكی حیزبی دێمۆكرات، بە سەرپەرستی بەرێز محەممەدساڵح قادری ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و شاندێكی یەكیەتیی ژنانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، بە سەرپەرستیی بەرێز ئێلهام چایچی، بەرپرسی یەكیەتیی ژنان بەرێوەچوو.
لەو سمینارەدا لەیلا قادری، دكتور فەرەیدوون رەحمانی، ژیلا كەریمی و پەروانە محەممەدپوور لەچەندین رەهەندی جیاوازەوە دۆخی ژنی كورد لە كوردستانی ئێرانیان خستە بەرباس و هەروەها ئەو حوكمەی دادگای شاری مەریوانیشیان بەپێی خاڵە یاساییەكان و شێوازی سزادانی تاوانبار بە نایاسایی لەقەڵەم دا.
لەكۆتایە سیمینارەكەدا بەشدار بوان را و تێبینییەكانی خۆیانیان باس كرد.
هەر لەو پێوەندییەدا شاندێكی كۆمیتەی یەكیەتی ژنان لەشاری هەولێریش لەو سیمینارەدا بەشدار بوون.