كوردستان میدیا: هێزی ئینتزامیی رێژیمی ئێران بەبڵاو كردنەوەی فورمێك داوایان لەهاووڵاتیانی ئەو شارە كردووە، كە دەبێكارەكانی فەرماندەی هێزی ئینتزامیی رێژیمی ئێران لەو شارە بە باش لەقەڵەم بدەن.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، هێزی ئینتزامیی رێژیم لەشاری مەریوان فورمێكیان لەناو هاووڵاتیان و بەتایبەت شۆفێراندا بڵاو كردۆتەوە كە تێیدا هاتووە، كارەكانی فەرماندەی هێزی ئینتزامیی (سەرهەنگ نەزەری) زۆر باش بووە.
ئەو هێزانە داواییان لەهاووڵاتیان كردووە كە دەبێئەو فورمانە ئیمزا بكەن.
ئەو هەوڵەی هێزی ئینتزامیی دوای ئەوە دەستی پێكردووە، كە ماوەی زیاتر لە حەفتەیەك لەمەوبەر ئەو ناوەندە لەبڕیارێكدا بێرێزییەكی زۆری بەجێگە و پێگە ژن كردبوو.
هێزی ئینتزامیی رێژیمی ئێران لەمەریوان جلوبەرگی ژنانەیان لەبەر هاووڵاتییەكی پێاوی ئەو شارە كردبوو و لەناو شار پیشانی خەڵكیان دابوو.
ئەو بڵاو كردنەوەی فورمە لەحاڵێكدایە كە ناوەندی كاروباری ژنان لە دەفتەری سەركۆماری رێژیمی ئێران ئەو هەوڵەی هێزی ئینتزامیی مەریوانی بە كورت بینانە و نالۆژیكی لەقەڵەم دابوو.