کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەنێو ١٨٧ وڵاتدا، ئێران لە باری ئازادیی ئابوورییەوە لە پلەی ١٧٣ دایە

12:39 - 25 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: ئێران لە نوێترین پلەبەندیی جیهانیی ئابووریی ئازادی دونیادا، لە پلەی ١٧٣هەم دایە.
\'\'ناوەندی توێژێنەوەی هێری تێچ\'\' ساڵانە راپۆرتێک لە پێوەندی لەگەڵ ئابووریی ئازادی وڵاتانی جیهان بڵاو دەکاتەوە، ئابووریی ئازادی ئێران لەم پلەبەندییەدا کە ئەم مانگە بڵاو بووەتەوە لەنێو ١٧٨ وڵاتی جیهاندا، لە پلەی ١٧٣ دایە.
بەپێی ئەم راپۆرتە ئێران لە نێوان ١٥ وڵاتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەفریقای باکوور کە توێژینەوەیان لەسەر کراوە، کەمترین ئیمتیازی لە باری ئابووریی ئازادەوە وەرگرتووە.
ئیمتیازی ئێران لەو پێوەندییە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو، بۆ ٣ ئیمتیاز دابەزیوە.
هەر لەم پێوەندییەدا و نزیک بە سێ مانگ پێش ئێستا، بەگوێرەی ئەو راپۆرتانەی کە لەلایەن \'\'دامەزراوەی فرەیزێر\'\'ەوە بڵاو کراوەتەوە، پلەی ئازادیی ئابووری لە ئێراندا بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو دابەزیوە.