كوردستان میدیا: یەكیەتی ژنانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەنوروێژ بەهاوكاری كۆمەڵەی كولتووری كوردیی و یەكیەتی لاوان لەو وڵاتە خۆپێشاندانێكیان بۆ مەحكووم كردنی سووكایەتیكردنی دادگای شاری مەریوان بەژنی كورد، بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێكەوتی ٦ی بانەمەڕ ئەو خۆپیشاندانە بەبەشداری كوردەكانی وڵاتی نوروێژ لەبەر دەم پارلمانی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو و سەرەتا سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب خوێندرایەوە و خولەكێك بێدەنگی بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كورد و كوردستان راگیرا.
دواتر پەیامی هاوبەشی یەكیەتییەكانی ژنان و كۆمەڵەی كولتووری كوردی لە لایەن، گوڵەباخ فەتاحییەوە خوێندرایەوە و هەر ئەو پەیامە بە زمانی نوروێژی لە لایەن پەریزاد مهریار پێشكەش كرا.
پاشان پەیامی یەكیەتی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەلایەن سانیا ئەشرەفیەوە، خوێندرایەوە و لەدرێژەدا مەنسوور عەزیزی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بەو بۆنەیەوە وتەیەكی پێشكەش كرد.
خۆپیشاندەران بڕیارنامەیەكیان كە تێدا باس لەپێشێڵ كردنی مافی مرۆڤ لەئێران كرابوو پێشكەش بەپارلمانی نوروێژ و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە كرد.