کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە بەردەم پارلمانی دانمارک لە سێدارەدانی لاوانی کورد لە ئێران، مەحکووم دەکرێت

14:34 - 12 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: ناڕەزایەتیی چالاکانی کورد لەمەڕ لە سێدارەدانی زیندانییانی سیاسیی کورد, لە دانمارک ماوەی ٩ رۆژ بەردەوامە و پاشان خۆپیشاندانێک بەرەو باڵوێزخانەی ئێران لە کۆپنهاگن بەڕێوەدەچێت.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەو چالاکییە ٩ رۆژە کە لەلایەن فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی دانمارک بە هاوکاریی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە کوردستانییەکان لە بەردەرکی پارلمانی دانمارک دەستی پێکردووە بە خۆپیشاندان بەرەو باڵوێزخانەی رێژیمی ئێران لەو وڵاتە کۆتایی پێ دێت.
ناڕازییان و چالاکانی کورد لە وڵاتی دانمارک به هەڵدانی چادرێک لە کاتژمێر ٩ی بەیانییەوە هەتا ٦ی ئێوارە ناڕەزایەتیی خۆیان لەهەمبەر شەپۆلی ئیعدامەکانی رێژیمی ئێران دەردەبڕن.
ئەو چالاکییە لە رێکەوتی ٨ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی دەستی پێکردووە و بڕیارە هەتا رێکەوتی ١٦ی ئەو مانگە بەردەوام بێت.