کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە دوو رووداوی جیاجیای هاتوچۆدا، ١٠ هاووڵاتی بوونە قوربانی

19:32 - 22 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: لە دوو رووداوی جیاجیا هاتوچۆ کە سەلاسی باوەجانی و رێگای سنە ــ سەقز. ٥ هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا و پێنجی دیکەش بریندار بوون.
هەواڵدەرییە نێوخۆیی‌یەکان بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ٢٢ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی لە پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆ لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی دیکە لە جۆری پژۆ پارس لە رێگای سنە ــ سەقز، دوو هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا و سێ هاووڵاتیی دیکەش بەتوندی بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.
لادان بە لای چەپی ئۆتۆمبێلی پژۆ پارس هۆکاری ئەم رووداوە لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای سنەوە راگەیەنراوە.
لەلایەکی دیکەشەوە رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٠ی بەفرانبار لە رێگای تازاوا ــ شێخ سلە سەربە شارستانی سەلاس باوەجانی بەهۆی کەوتنە خوارەوەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆ پارس ٥ هاووڵاتیی بوونە قوربانی.
ئەو رووداوە هەر وەکوو رووداوەکەی سنە ــ سەقز، ٢ هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا و سێی دێکەش بریندار بوون.
دوو ساڵ پێشتریش هەر لەو شوێنەدا بەهۆی لادانی ماشینێکی جۆری پرادۆ و بەربوونەوە بۆ نێو قووڵایی، دوو هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا.
خرابیی رێگاکانی هاتوچۆ بە گشتی و لە وەرزی زستاندا بە تایبەتی لە ناوچەکانی کوردستانی ئێران هۆکاری سەرەکیی رووداوەکانی هاتوچۆن.