کوردستان میدیا: ماددەی هۆشبەر، کەمیی خانووبەرە، هەڵاوسانی ئابووری، کێشە ئابوورییەکان و هەڵبژاردنی هاوسەر بە شێوەی نادروست، لە هۆکارەکانی زیاد بوونی تەڵاق لە ئێران دان.
لە رۆژێکدا ٤١١ ژن لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە. ئەو ئامارە لەسەدا ١٣ زیادی کردووە و لەهەمبەردا رێژەی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش ١.٥ لەسەد کەمی کردووە و هەنووکە رێژەی ژنانی تەڵاقدراو لە پیاوان دوو هێندەیە و ئەمەش هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پیاوان زیاتر لە ژنان پاش تەلاق ژیان هاوبەش پێک دەهێننەوە.
لە ساڵێکدا ٧٠ هەزار کەس لە وڵاتدا تەلاق دەگرن و بەم پێیە لەهەر کاتژمێرکدا ١٧ تەلاق لە ئێراندا روو دەدات.
کردارناسێک لەو پێوەندییەدا بە هەواڵدەریی \'\'مێهر\'\'ی گوتووە: گرێ کوێرەی کۆمەڵایەتیی تەلاق بە کۆبوونەوە و سمینار و نووسینی وتار چارەسەر ناکرێت و زیاد بوونی رێژی تەڵاق، هەڵبژاردنی هاوسەر بە شێوەیەکی نادروست، کێشە ئابوورییەکان، ماددەی هۆشبەر و کەمیی خانووبەرە، لە هۆکارە سەرەکییەکانی چیابوونەوەی هاوسەران لە ئێران دایە.