کوردستان میدیا: خوێندکارانی زانکۆی پەیام نووری مەریوان، بە مەبەستی مەحکووم کردنی لە سێدارەدانی لاوانی کورد، تراکت و پووستێریان بڵاو کردەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، خوێندکارانی چالاکی زانکۆی پەیام نووری مەریوان، پووستێر و وێنەی تایبەت بە \'\'راگرتن و مەحکووم کردنی لە سێدارەدانی لاوانی کورد لە کوردستانی ئێران\'\' لەو زانکۆیەدا بڵاو کردەوە.
خوێندکارانی زانکۆی پەیام نووری مەریوان پێشتریش لە بەیاننامەیەکدا پاڵپشتیی خۆیان بۆ مانگرتنی گشتیی رۆژی ١٢ی خەزەڵوەر دەربڕیبوو.
لە چەند رۆژی رابردوودا دوو زیندانیی سیاسیی کورد بەناوەکانی رەزا ئیسماعیلی و حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور، لە زیندانەکانی سەڵماس و ئورمیە لە سێدارەدران و مەترسیی لە سێدارەدانی چەند زیندانیی سیاسیی دیکە وەکوو \'\'زانیاری و لوقمان مورادی و مەنسوور ئاروەند\'\' لە ئارا دایە.