کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری سەقز چاڵاکیی تەبلیغاتی بەڕێوەچوو

16:39 - 3 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سەقز، بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات و هاودەردەی لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری سەقز، لە پێوەندی لەگەڵ شەهیدبوونی ٦ پیشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە شاری شنۆ، بۆ پشتیوانی لە سیاسەتەكانی حیزبی دێموکرات و هاودەردی لەگەل بنەماڵەی ئەو شەهیدانە و نوێ‌ كردنەوەی پەیمان لەگەڵ ڕێبازی ئەو شەهیدانە، بە نوسینی دروشم لە ناو شاری سەقز چالاكیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

15474.jpg

15475.jpg

15473.jpg