کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری ڕەبەت چاڵاکیی تەبلیغاتی بەڕێوەچوو

23:38 - 31 جۆزەردان 2716

کوردستان میدیا: لە دوای شەڕی ناوچەی شنۆ و شەهیدبوونی پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامانی نهێنیی حیزبی دێموکرات لە شاری ڕەبەت لە دوای شەهیدبوونی ئەو پۆلە پێشمەرگە قارەمانانەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە تەواوی نێو شار و دەوروبەری ڕەبەت و گوندەکانی شاری ڕەبەتیان بە وێنەی سێ شەهیدی ڕێبەر و شەهیدانی ئەم دواییەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران نەخشاند.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغاتی تێدا بەڕێوەچوو بریتین لە: دەوروبەری پارکی هەوارە بەرزە، جەنگەڵبانی، مەدرەسەی ابن سینا، خیابانی کانی‌گۆیز و دەوروبەری مۆڵگەی بەسیج، دوشەممە بازاڕی ڕەبەت، دەوروبەری پاسگا، دەوروبەری دەرمانگا، خیابانی سەرچاوێ، خیابانی لیلانێ، مزگەوتی قیبلە، دەوروبەری پارکی بەهاران، کەمەربەندی، سەر ڕێگاکانی لیلانێ، هەنداوێ، نستان، سیسێر و هەروها لە ناو گۆندەکانی هەنداوێ، لیلانێ چاڵاکیی بەرینیان ئەنجام دا و پەیمانی وەفادارییان بە حیزب و شەهیدان نوێ کردەوە.

15387.jpg

15388.jpg

15390.jpg