![](/weney-mallperr/3072.jpg)
کوردستان میدیا: لە دوو رووداوی جیاجیادا لە شاری ئورمیە دوو پیاو و ژنێک بەهۆی نەشتیی گاز لە شوێنی کارەکانیان گیانیان لە دەست دا.
بەڕێوەبەرایەتیی پزیشکی یاسایی پارێزگای ئورمیە بڵاوی کردەوە، بەهۆی نەشتیی گازی مۆنۆئۆکسیدی کەربۆن ژنێکی تەمەن ٣٣ ساڵەی خەڵکی ئورمیە لە کارگەیەکی دوورینی جلوبەرگدا تووشی رووداوی گازگرتوویی بوو و گیانی لە دەست دا.
ئەو ناوەندە بڵاویشی کردووەتەوە، لە رووداوێکی هاوشێوەدا هاووڵاتییەکی دیکەی تەمەن ٦٨ ساڵ لەگەڵ میوانە ٧١ ساڵەکەی لە دووکانەکەیدا تووشی گازگرتوویی بوون و گیانیان لە دەست دا.
بەڕێوەبەری گشتیی پزیشکی یاسایی پارێزگای ئورمیە لەو پێوەندییەدا وتوویەتی: لەو دوو رووداوەدا، دامەزراندنی سۆبەی گازی بە شێوەیەکی ناستاندارد و کەڵک وەرگرتن لە ئامرازی ناستاندارد، هۆکاری سەرەکیی هاتنەئارای ئەو رووداوانە بووە.
پێشتر هەواڵدەرییە نێوخۆیییەکان بڵاویان کردبووەوە، لە ماوەی سێ مانگی پاییزی ئەمساڵدا ١١ هاووڵاتی لە کرماشان بەهۆی گازگرتوویی گیانیان لە دەست داوە و ٣٧ی دیکەش لەو ماوەیەدا برینداربوون.