کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە گوندێکی ناوچەی کامیاران کۆمەڵێک لە ماهوارەی هاووڵاتییان زەوت کرا

19:49 - 21 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: ژمارەیەکی زۆر لە دیشی ماهوارەی هاووڵاتییانی گوندێکی ناوچەی کامیاران لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێرانەوە زەوت کران.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەرلە بەیانیی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢١ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی، هێزەکانی ریژیمی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر گوندی \'\'لۆن سادات\'\'ی ناوچەی کامیاران ژمارەیەکی زۆر لە ماهورەی هاوولاتییانیان زەوت کردووە.
هاووڵاتییانی کامیاران هۆکاری شەپۆلی نوێی کۆکردنەوەی ماهوارە لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێرانەوە بۆ هاتنی مانگی موحەڕەم دەگێڕنەوە.
لەو پێوەندییەدا ساڵی رابردوو بە دەسپێکی مانگی موحەڕەم هێزەکانی سپای پاسدارانی رێژیم بۆ یەکەمین جار لە پارێزگای هورموزگان رێوڕەسمێکیان لەژێر ناوی \'\'جێژنی مەرگی ماهوارەکان\'\' بەڕێوەبرد.