کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئەنجامی رووداوێكی هاتووچۆ لە نزیك شاری بانە زیاتر لە ٢٥ هاووڵاتیی بوونە قوربانی

00:03 - 11 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: لە رووداوێكی هاتووچۆ لە نزیك خاڵی پشكنینی رەشەقەڵات لە نزیك بانە ٩ هاووڵاتیی گیانیان لەدەست دا و ١٧ی دیكەش بە توندی بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، سەر لەبەیانی رۆژی شەممە رێكەوتی ١٠ی خاكەلێوە، ترێلێكی باری بە هۆی بڕینی تورموز و لەدەست دانی كونترۆلی، ٦ماشێنی جۆری سەواری لە خاڵی پشكنینی رەشە قەڵات كردە ئامانج و لە ئەنجامدا ٢٦ قوربانی لێكەوتەوە.
بە وتەی شایەتحاڵان سێ‌ كەس لە گیان لەدەست داوەكان خەڵكی شاری بانەن و هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە شوناسی ئەوانی تر نەزانراوە.
لە لایەکی دیکەوە و هەر لەو پێوەندییەدا ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی ٢١ كەس راگەیاندووە.