کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستایانی زانستگە و قوتابخانەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات پەیمانیان لەگەڵ حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە

17:03 - 31 جۆزەردان 2716

کوردستان میدیا: کۆمەڵێک لە مامۆستایانی زانستگە و قوتابخانەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنەماڵەی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.

لەو پەیامەدا هاتووە: ئێمە كۆمەڵێک لە مامۆستایانی زانستگا و قوتابخانەكانی خۆرهەڵاتی كوردستان و ئەندامانی یەكیەتیی پێشەیی مامۆستایانی كوردستانی ئێران، بە بۆنەی شەهیدكرانی ٦ پێشمەرگەی حیزبی دێموكرات لە شاری شنۆ سەرەخوشی لە بنەماڵەی شەهیدان و حیزبی دێموكرات دەکەین و پەیمانمان داوە بە قەڵەم و بە كردەوە ڕێبازی شەهیدان درێژە بدەین.