کوردستان میدیا: كۆمه‌ڵێك له مامۆستایانی پارێزگای ورمێ، بە ناردنی پەیامی هاوخەمی به بۆنه‌ی كۆچی ناوه‌ختی كاك ئه‌بوو كه‌ریمی چالاکی سیاسیی ناسراوی کورد و كاك ڕه‌سوڵ ڕه‌ش ئه‌حمه‌دی مامۆستای قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی مه‌هاباد بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە:
به داخه‌وه له ٢٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆچی ناوه‌ختی كاك عه‌بوو كه‌ریمی مامۆستا و سیمای ناسراوی قوتابخانه‌كانی شاری مه‌ریوان له پێش شۆڕشی گه‌لانی ئێران و كاك ڕه‌سول ڕه‌ش ئه‌حمه‌دی مامۆستای سه‌رتایی قوتابخانه‌ی مه‌هابادمان بیست.
كاك عه‌بدولڕه‌زا كه‌ریمی مامۆستای میژوو له ده‌بیرستانه‌كانی شاری مه‌ریوان بوو. ناوبراو له سه‌رده‌می شۆڕشی گه‌لانی ئێران یه‌كێك له مامۆستا پێشڕه‌و و تێكۆشه‌ره‌كانی مه‌یدانی خه‌باتی شار بوو. پاش سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران ده‌ستی كرد به خه‌باتی سیاسی له ڕێكخراوه چه‌په‌كاندا و پاشان له ڕیزی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیران‌دا به كرده‌وه چووە مه‌یدانی خه‌باتی پێشمه‌رگانه‌وه، بۆ دابین كردنی مافی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی كورد، و تا دوا هه‌ناسه وه‌فادار به ڕێبازی حیزب مایەوە و له حیزبی دێموكرات‌دا تێكۆشا.
هه‌روه‌ها كاك ڕه‌سوڵ ڕه‌ش ئه‌حمه‌دی هه‌م وه‌ك مامۆستا و هه‌م وه‌ك نووسه‌ر و شاعێر، هه‌رده‌م قه‌ڵه‌می له خزمه‌ت ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردیدا بوو و بە كهسایهتییەكی نیشتمانپه‌روه‌ر دەناسرا کە ببووە خۆشه‌ویستی مامۆستایان و قوتابییانی شاری مه‌هاباد.
ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵێك له مامۆستایانی پارێزگای ورمێ، خۆمان به به‌شدار و شه‌ریكی خه‌می لە دەستدانی ئەم دوو تێکۆشەرە دەزانین و سەرەخۆشی لە هاوڕێیانی حیزبی دێموكرات و بنهماڵەی به‌ڕێزی كاك عه‌بوو كه‌ریمی له شاری كرماشان و بنهماڵەی كاك ڕه‌سوڵ ڕه‌ش ئه‌حمه‌دی و هه‌موو فه‌رهه‌نگیان لە ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دەکەین.