کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ماکۆ/ لە ٩ مانگی رابردوودا رێژەی تەڵاق زیادی کردووە و رێژەی پێکهێنانی ژیانی هاوبەشیش رووی لە کەمی کردووە

19:55 - 5 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: لە ٩ مانگی رابردوودا رێژەی تەڵاق لە ماکۆ نزیک بە لەسەدا ١٠ زیادی کردووە و رێژەی پێکهێنانی ژیانی هاوبەشیش بەو رێژەیە کەمی کردووە.
بەپێی ئامارەکانی ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسیەتی (ادارەی ثبت احوال) بڵاوکردووتەوە، رێژەی تەڵاق لە ٩ مانگی رابردوودا بە بەراورد لەگەڵ ماوەی وێکچووی ساڵی رابردوو لە ماکۆ ٩،٣% کەمی کردووە.
هەروەها لەو شارەدا رێژەی پێکهێنانی ژیانی هاوبەشیش ١١،٦% کەمی کردووە.
لەو پیوەندییەدا ئاماری تەڵاق لە شاری مەریوان لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی بە بەراورد لەگەڵ شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی ٣١% زیادی کردووە.
ئاماری پێوەندیدار لە ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵ ٢٢٢ عاڵەت بووە کە ئەو ئامارە لە ماوەی وێکچوی ساڵی رابردوو ١٦٧ حاڵەت بووە.