کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ماڵپەڕی پێشمەرگەكان هێرشی سایبری كرایە سەر

15:38 - 11 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: ماڵپەڕی پێشمەرگەكان كە تایبەت بەبڵاوكردنەوەی بابەت و هەواڵی سیاسیی، كۆمەڵایەتی و ئابووری بوو، هێرشی سایبری كرایە سەر و هەك كرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ماڵپەڕی پێشمەرگەكان ماوەی زیاتر لە ١١ ساڵە دامەزراوە و زیاتر لەبواری بڵاو كردنەوەی بابەتدا چالاكی دەكرد و زۆربەی بابەتەكانیشی بە دوو زمانی کوردی و فارسی لەسەر ماف و ئازادی نەتەوەی كورد و ئەو زوڵم و زۆرییانەی كە لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە كراوەتە سەرییان، بوو.
بەپێی دوایین زانیارییەكان و بەوتەی سەرنووسەری ئەو ماڵپەڕە، هەك كرانی ماڵپەڕی پێشمەرگەكان لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە هەوڵی بۆ دراوە.


بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕەكە راشیانگەیاندووە، رێژیمی ئێران لەبەرەبەریی هەڵبژاردنەكاندا ئەو كارەیان كردووە و دەیان هەوێ هەموو دەنگەكانی موخالیف كپ بكەن، بێ خەبەر لەوە كە لە ماوەی تەمەنی نیزامی كۆماری ئیسلامی دا نەیان توانیوە ئەم كارە بكەن و هەزاران جینایەتیان كردەوە و میلیۆنان دایك و خوشكیان رەش پۆش كردووە، بەڵام بە خۆشیەوە خەڵكانی دژی ئەم نیزامە هەر لە زیاد بوون دان و ئەم ئاخوندانە ناتوانن قەت بە هەدەفەكانیان بگەن.