کوردستان میدیا: محەممەدنەزیف قادری ئەندامانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات باسی لەوە کردووە کە؛ كاتێک گەلی کورد بە مافە نەتەوەییەکانی شاد دهبێت كه هەموو حیزب و لایەنەکان لە پرۆسەی سیاسی و نیشتیمانی لە ڕۆژئاوای کوردستاندا بەشداریی بکەن.
ماڵپەڕی پارتی دێموکراتی کوردستان(KDP.info)لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری محەممەد نەزیف قادری ئەندامی دهفتهری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بڵاوی کردووەتەوە کە؛ بەشداریی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریه (ئەنەکەسە)، لە پرۆسەی سیاسیی ڕۆژئاوادا پێویستییەکی نەتەوەیی و نیشتیمانییە و به بەشداریی ئەوان لەگەڵ لایەنەکانی دیکەدا ڕۆژئاوای کوردستان پارێزراو دهبێت.
هەروەها قادری بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دێموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە کە؛ \'\'بە بۆچوونی ئێمە و بە بۆچوونی هەموو چاودێرانی سیاسیی ڕۆژئاوای کوردستان، كاتێك گەلی کورد بە مافە نەتەوەییەکانی شاد دهبێت كه هەموو حزب و لایەنەکان لە پرۆسەی سیاسی و نیشتیمانی لە ڕۆژئاوای کوردستاندا بەشداریی بکەن.\'\'
ناوبراو هەروەها باسی لەوەش کردووە کە: لە کۆبوونەوە و دانیشتنەکانمان لەگەڵ حیزبەکانی ڕۆژئاوای کوردستاندا داوامان کردووە، هەموویان بتوانن بە یەک گوتار پرسە سیاسییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان چاودێری بکەن، چوونكه سەرکەوتنیان بەیەکەوەیە نەک لە شپرزەییدا.
محەممەد نەزیف قادری، ئەندامی دهفتهری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەروەها جهختی كردووەتەوە کە؛ بەشداریی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریه (ئەنەکەسە)، لە پرۆسەی سیاسیی ڕۆژئاوا پێویستییەکی نەتەوەیی و نیشتیمانییە، هەڵبەت به بەشداریی ئەوان لەگەڵ لایەنەکانی دیکەدا دەتوانن ڕۆژئاوای کوردستان وەک پێویست بپارێزن.