![](/weney-mallperr/11058.jpg)
کوردستان میدیا: بۆکسۆرێکی کوردی خەڵکی کرماشان، میداڵی زێوی پاڵەوانیەتیی ئاسیایی کورەی باشووری بە دەست هێنا.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە وەرزشییەکان، عەلی مەزاهێری بۆکسۆری کوردی خەڵکی کرماشان لە کێشی ٩١- کیلۆدا میداڵی زێوی پاڵەوانیەتیی ئاسیای کە لە ئێنچێئۆنی کورەی باشوور بەڕێوە دەچێ، بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
ئەم بۆکسۆرە کوردە میداڵی زێڕی پاڵەوانیەتیی ئاسیایی دۆحە لە ساڵی ٢٠٠٦ی زایینی و میداڵی برۆنزی پاڵەوانیەتیی ئاسیایی گوانگجو لە ساڵی ٢٠١٠ ی زایینی بەدەست هێنابوو.
مەزاهێری هەروەها تاکوو ئێستا میداڵێکی زێر و میداڵێکی برۆنزی پاڵەوانیەتیی ئاسیایی بە دەست هێناوە.
هەر لەو پێوەندییەدا، مەسعوود حەجی زەوارە، تێکواندۆکاری کوردی خەڵکی کرماشان لە پاڵەوانیەتیی ئاسیایی ئێنچێئۆنی کورەی باشوور بە سەرکەوتن بە سەر رەکەبەرەکانیدا میداڵی زێڕی وەرگرت.
ئەم تێکواندۆکارە کوردە بە سەرکەوتن بەسەر رکەبەرەکانی لە وڵاتانی ڤییتنام، هیندووستان، فیلیپین و ئوزبەکستان لە کێشی ٧٤ - کیلۆدا پلەی یەکەمی مسۆگەر کرد.
هەروەها، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی، کیانووش رۆستەمی، وەزنەبەرداری کوردی خەڵکی کرماشان لە کێشی ٨٥ کیلۆگرەم، لە کێبڕکێیە ئاسیایییەکان کە لە کۆرەی باشوور لە حاڵی بەڕێوەچوون دایە، میداڵیای زێوی بەدەستهێنا.