![](/weney-mallperr/11280.jpg)
کوردستان میدیا: بەشی کشتوکاڵی پارێزگای ئورمیە بە هۆی بارینی باران و بەفری وەرزی پاییز بڕی ٧٥ میلیارد و ٤٦٧ میلیۆن تمەن زیانی پێگەییوە.
بەپێی وتەکانی سەرۆکی ستادی رووداوە چاوەڕوان نەکراوەکان ئەو خەسارە ٧٥ میلیارد و ٤٦٧ میلیۆن تمەن بەراورد دەکرێ.
بەشی باغداری ئورمیە لە وەرزی پاییزی ئەمساڵدا ٧٠ میلیارد تمەن و بەشی کشتوکاڵ زیاتر لە ٥ میلیارد تمەن خەساری پێگەییوە.
بەپێی بەراوردی کارناسان خەسارێکی گەورە لە ٨٨٠ هێکتار لە زەویە کشتوکاڵییەکان و ١١ هەزار لە باخەکانی پارێزگای ئورمیە بەرکەوتووە.
بەپێی ئەو راپۆرتە رادەی ئەو خەسارە لە بەشی ئاژەڵداری زیاتر لە ٢٠ میلیۆن تمەن، داڕمانی بیناکان، کاناڵ و دامەزراوەکانیش ١٤١ میلیۆن تمەن بووە.
زیان گەیشتن بە وەرزێڕانی کورد لە پارێزگای ئورمیە لە حاڵێکدایە کە زۆربەی هاووڵاتییانی ناوچە گوندنشینەکان کە زۆربەیان کارەکەیان وەرزێریە، رایانگەیاندوو کە بەرپرسانی ناوەندی پێوەندیدارەکانی رێژیمی ئێران وڵامدەری قەرەبووکردنەوەی وەرزێران نین.
پشتیوانی نەکردنی ناوەندە پێوەندیدارەکانی رێژیمی ئێران لە وەرزێران بووەتە جێگای نیگەرانی وەرزێرانی پارێزگای ئورمیە.
نەبوونی پێوەرێکی دیارریکراو بۆ بەراوردکردنی زیانەکان و پێدانی نیوەی خەسارەت لەلایەن بیمە لە کاتی زیان گەیشتن بە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان یەکێکی دیکە لە نیگەرانییە پیشەیی و بژێویی وەرزێڕان لە قەڵەم دەدرێ.
پشتیوانی نەکردن لە هاووڵاتییانی کورد و پێنەدانی بیمەی زیانی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە حاڵێکدایە کە سەرەکیترین رێگای داهاتی هاووڵاتییانی کورد لە پارێزگا کوردنشینەکانی ئێران وەکوو ئورمیە ، سـنە، کرماشان و ئیلام وەرزێرییە و ئەوەش بووەتە هۆی دابەزینی داهاتی هاووڵاتییانی کورد وبەرزبوونەوەی ئاماری هەژاری لەو ناوچانە.