کوردستان میدیا: راگواستی مەنسوور ئاروەند بۆ ژووری تاکەکەسی و پەسندکرانی حوکمەکەی لەلایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە، ئەگەری لە سێدارەدانی ئەو زیندانییە سیاسییەی بەهێزتر کردووە.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بڵاوی کردەوە، مەنسوور ئاروەند زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئیعدام بۆ ژووری تاکەکەسی راگوێزرا.
برای ئاروەند رایگەیاندووە، سەرلە بەیانیی رۆژی شەممە ئاگادار کراونەتەوە کە کاتی جێبەجێ کردنی حوکمی سێدارەی کوڕەکەیان نزیک بووەتەوە.
لەم دوایییانەدا سێ جار سزای لەسێدارەی مەنسوور ئاروەند لەلایەن دەزگای قەزایی ئێرانەوە پژڕاست کراوەتەوە.
مەنسوور ئاروەند
ئیسماعیل ئاروەند هەروەها وتوویەتی، پارەزەرەکەی مەنسوور لەلایەن رێژیمەوە دیاری کراوە لە چەند رۆژی رابردوودا مۆبایل و تەلەفوونی ماڵەکەی گۆڕیوە و ئێمە هیچ زانیارییەکمان لە مەنسوور نییە.
مەنسوور ئاروەند لە مانگی جۆزەردانی ١٣٩٠ لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کرا و لە مانگی خەرمانانی ١٣٩١ی هەتاوی، لەلایەن دادگای ئیقلابی شاری مەهابادەوە بە تۆمەتی \'\'دژایەیی خوا\'\' لەرێگەی \'\'ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری رێژیمی ئێران\'\'، سزای ئیعدامی بەسەردا سەپا.