کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری ورمێ دژ بە ڕاسانی حیزبی دێموکرات پڕۆپاگەندا دەکەن

15:49 - 6 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە شاری ورمێ بە شێوەیەکی سیستماتیک و بەربڵاو دژی خەباتی نوێی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پڕۆپاگەندا دەکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە شاری ورمێ لە نێو خەڵکدا دژی خەباتی نوێی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات پڕۆپاگەندا دەکەن و لە هەوڵی چەواشەکردن و بەلاڕێدابردنی خەباتی گەلی کوردستانی ڕۆژ‌هەڵات کار دەکەن.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند کە مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران بە ناوی لایەنگری لە لایەنێکی کوردی لە هەوڵی چەواشەکردنی خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دان.

لەو پێوەندییەدا، مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی جەنایەتەکاری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەم جۆرە دەیانهەوێ ئاژاوە لە نێوان خەڵکی کوردستانو حیزبە کوردییەکان دروست بکەن .