کوردستان میدیا: بەشێوەیەکی هاوبەش، کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات و بەشی پەروەردەی ناوەندی یەکی کوردستان، رێوڕەسمی شەوی یەلدایان بەڕێوە برد.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئێوارەی یەکشەممە، ٣٠ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٣، رێوڕەسمی ٨٤ـەمین ساڵیادی لەدایکبوونی، رێبەری مەزنی گەلی کورد، دوکتور عەبدوڕەحمان قاسملوو، لە ناوەندی یەکی کوردستان بەڕێوەچوو.
ئەم رێوڕەسمە کە لەلایەن کۆمیتەی کۆماری یەکیەتیی لاوان و بەشی پەروەردەی ناوەندی یەکەوە رێک خرابوو، به خولەکێک بێدەنگی و راوەستان بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دهستی پێکرد.
پاشان رهفیق میری کورته باسێکی لهسهر شهوی یهڵدا و گرینگی یهڵدا بۆ کورد و ژیاننامەی رێبەری شەهیدی حیزبی دێموکرات، دوکتور قاسملوو کە لەو شەوەدا لە دایک بووە پێشکهش کرد.
لەم رێوڕەسمەدا، ناسیح خاکی و رامیار شامورادی چەند پهخشان و شێعریان بەو بۆنەوە پێشکهش کرد.
بە پێی ئەم راپۆرتە، لە نێوئاخنی ئەم بەرنامەیەدا، چەندین گۆرانی پێشکەش کران و چەندین کێبڕکێی جۆراوجۆر بەڕێوەچوون.
هەر لەو پێوەندییەدا، ئێوارەی یەکشەممە ٣٠ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، رێوڕەسمی شەوی یەلدا، ٨٤ـەمین ساڵیادی رۆژی لە دایکبوونی دوکتور عەبدوڕەحمان قاسملوو، رێبەری مەزنی گەلی کورد و سکرتێری پێشوی حیزبی دێموکرات، لەلایەن یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات بەڕیوەچوو.