كوردستان میدیا: شۆفێر تاكسییەكانی شاری سنە بەهۆی كەمی و گرانی نرخی بەنزین لەبەردەم شۆرای شاری سنە كۆبوونەوەتەوە و ئەو كۆبوونەوەیە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە بە توندوتیژی كێشراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رێكەوتی ٥ی بانەمەڕ ژمارەیەك لە شۆفێر تاكسییەكانی شاری سنە بە هۆی گرانی نرخی بەنزین كۆبوونەوەیەكی هێمنایەیان لەبەر دەم شۆرای شاری سنە پێكهێنا و خوازیاری ئەوە بوون كە كێشەكانیان چارەسەر بكرێ.
لەو پێوەندییەدا سەرەڕای ئەوەی لەلایەن ئەو ناوەندەوە هیچ وڵامێكیان پێنەدراوە، بەڵكوو لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە بێرێزیشیان پێكرا و كۆبوونەوەكە بەتوندوتیژی كێشرا.
بەوتەی شایەتحاڵێك، هێزە ئەمنیەتی و ئینتزامییەكان نەیانتوانی ئەو كۆبوونەوەیە بڵاوە پێبكەن و لەجەرەسەقیل بەمەبەستی راگواستانی تاكسییەكان بۆ پارگینگی شارەوانی و هێزی ئینتزامیی كەڵكیان وەرگرت.
ئەو هاووڵاتییە وتیشی: هێزە ئەمنیەتییەكان و هێزەكانی كەڵانتەری دوازدەی شاری سنە بە گرتنی فیلم لە شۆفێر تاكسییەكان دەیانهەویست چاو ترسێنیان بكەن.
هەر لەو پێوەندییەدا چەند رۆژ لەمەوبەریش ئەو ماشێنانەی كە كاری گواستنەوەی موسافیری سنە ـ مەریوان دەكەن بۆ ماوەی یەك رۆژ مانیان گرتبوو.
ئەو شۆفێر ماشێنانە بە هۆی گرانی نرخی بەنزین مانیان گرتبوو.