کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نزیك بە ٤٠ كرێكاری نوێنەرایەتی \"ایران خودرو\" لەسنە لەسەر كار دەركران

14:38 - 5 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: نوێنەرایەتی كۆمپانیای ئێران خۆدرۆ لەشاری سنە ٣٧كرێكاری خۆی لەسەر كار دەركرد.
بەرپرسانی نوێنەرایەتی ئێران خۆدرۆ (حەیدەری) هۆكاری دەركردنی ئەو كرێكارانەیان گەڕاندۆتەوە بۆ وەرشكەست بوونی كارخانەكە.
ئەو ٣٧ كرێكارەی كە لەسەر كار دەركراون خاوەنی پێشینەی كارن و لەنێوان ٢هەتا ١٧ ساڵ پێشینەی كارییان هەیە.
ماڵپەڕی كۆمیتەی هاودەنگی بۆ پێكهێنای دامەزراوە كرێكارییەكان بڵاوی كردەوە، ئەو كرێكارانە بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لەبەر دەم ئیدارەی تەعاون و كار لەشاری سنە كۆبوونەوەتەوە.
ماوەیەك لەمەوبەریش لەشاری كامیاران، نوێنەرایەتی ئێران خۆدرۆ ژمارەیەك كرێكاری كوردی لەسەر كار دەركردبوو.