کوردستان میدیا: کتێبی عەقلی سیاسیی ئێران و شوناسخوازیی کوردەکان (عقل سیاسی ایران و هویت خواهی کردها) لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتژیکیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چاپ و بڵاو کرایەوە.
ئەو کتێبە ٦٨٠ لاپەڕەی لەخۆ گرتووە و یەکەمین کتێبە کە لە بواری فاکتە مێژووییەکان و هەم شرۆڤەی فەلسەفیی و سیاسی، نووسینی مێژوویەکی سەربەخۆ لە ئێران و لە گۆشە نیگای ئێران بۆ نەتەوەی کورد، نووسراوە.
هەروەها ئەم کتێبە، دوبارە نووسینەوەی مێژووی کورد، هەڵسەنگاندنی ڕەوایەتی ئێرانیی مێژوو، گەڵاڵەیەک لە ئەندیشەی سیاسیی کورد و دەوڵەتی کوردی لە میترا، زردەشت، کوروش و ئاستیاگ، زوهاک و تورانیان، داریوش و ئەنوشیروان، گێتۆماتە و مەزدەک، ڕۆستەم و ئێسفەندیار، ئەندیشەی سیاسی، شرۆڤەی مێژوویی، لە خۆجێی یا ئاراییبوونی کورد، خراوەتە بەر لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندن.
ئەوە سێهەمین بەرهەمی ئەو ناوەندەیە کە لە چاپ دراوە.
باس و وتووێژ، لێکۆڵینەوە و خوێندنەوە لە بارەی پرسە ستراتژیکەکانی کۆمەڵگای کوردستان و حیزبی دێموکرات، بەشێک لە چالاکییەکانی ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتژیکییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەخۆ دەگرێت کە ڕاستەوخۆ لەژێر چاودێریی حیزبی دێموکراتدایە.