کوردستان میدیا: عەلی ئەحمەدی نوێنەری مەجلیسی رێژیمی ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، لە دەسپێكی ساڵی تازەدا گەشەی ئابووری رێژیمی ئێران نەرێنی بووە و پێشكەوتنێكی ئەوتۆ لەساڵی تازەدا بە خۆیەوە نابینێت.
ئەو ئەندامەی مەجلیس كە هاوكاتیش ئەندامی كۆمیسیۆنی بەرنامە و بودجەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێرانە وتیشی: ئابووری ئێران لە ساڵ ١٣٩١دا لەو پەڕی قەیراندا بووە.
هەواڵدەریی ئیسنا لە زاری عەلی ئەحمەدییەوە بڵاوی كردەوە، ئەو ساڵەی كە تێپەڕی دژوارترین ساڵ بۆ ئابووری رێژیمی ئیسلامیی ئێران بوو.
هەنووكە نرخی هەڵاوسان لە ئێراندا لە سەدا ٢٩یە و ئەو رێژەیە بەپێی قسەكانی ئابووریناسان لە دوای وڵاتانی بلارووس، ئیتیوپی و ونزوئێلا پلەی چوارمی بۆ خۆی تەرخان كردووە و بەپێی ئەو خشتەیە ئێران بە چوارەمین وڵات دێتە ئەژمار كە نرخی هەڵاوسانەكەی گەیشتۆتە تڕۆپك.
نرخی هێندی كەلوپەل هەر لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٠ـەوە جێگای نیگەرانی بوو و یەك لەوان نرخی مریشك و برینج بوو كە چوونە سەرێكی بێ وێنەی بە خۆیەوە بینیی.