کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نۆدشە/ تەقەی هێزە ئینتزامییەکان بریندار بوونی ٤ هاووڵاتیی کوردی لێکەوتەوە

20:58 - 27 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئێسلامیی ئێران لە ناوچەی نۆدشە، بە تەقەی راستەوخۆ ٤ هاووڵاتیی کوردیان بە توندی بریندار کردوە.

بەپێی راپۆرتی مالپەڕی کوردستان میدیا، نیوەشەوی رابردوو ئۆتۆمۆبیلی هاووڵاتیەکی لە ٥ کیلۆمیتریی شاری نۆدشە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامییەوە درایە بەر دەستڕێژی گولـلە کە لە ئەنجامدا دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی حەمید سەبزە، تەمەن ٢٩ سالە کوڕی محەممەد، و مەتین کەریمی تەمەن ٢٠ ساڵە و کوڕی محەممەد عەزیز، بریندار بوون.

دەوترێت کە حەمید سەبزە بە هۆی قووڵیی برینەکەی بۆ نەخۆشخانە راگوێزراوە.

بەپێی راپۆرتە بڵاو کراوەکان، دوابەدوای تەقە کردن لە ئەم ماشینە لە شوێنێک بە ناوی کەلوو چنارە لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە، هاووڵاتییان لە گوندەکانی دوەروبەرەوە لە شوێنی رووداوەکە کۆبوونەتەوە، کە دەستبەجێ لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە تەقەیان لێکراوە و بڵاوەیان پێکراوە.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بڵاوی کردووەتەوە کە لە بۆسەی تەقەی دووهەمی هێزەکانی رێژیمی ئێران کە بووە هۆی کۆبوونەوەی هاووڵاتییانی کورد لە شوێنی رووداوەکە، دوو هاووڵاتیی کوردی دیکەش بریندار بووە.

شوناسی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە بۆ ماڵپەڕی کوردستان میدیا هەتا ئێستا روون نەبووەتەوە.