کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كنیا دوو ئەندامی سپای قودسی بەتاوانی هەوڵدان بۆ كاری تیرۆریستی بە زیندانی هەتا هەتایی سزا دا

22:04 - 16 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: دەزگای قەزایی وڵاتی كنیا دوو ئێرانی ئەندامی سپای پاسدارنی بە تاوانی هەوڵ دان بۆ ئەنجامدانی كار تیرۆریستی بە زیندانی هەتاهەتایی حوكم دا.
هەواڵدەریی روێتێرز بڵاوی كردەوە، ئەحمەد ئەبولفەتحی و مەنسوور مووسەوی بەتاوانی هەڵگرتنی ١٥ كیلۆ مادەی تەقینەوەی ئار.دی. ئێس بۆ ئەنجامدانی كاری تیرۆریستی لە كنیا دەسبەسەر و دواتر حوكمی زیندانی هەتا هەتاییان بۆ بڕایەوە.
چەند رۆژ لەمەوبەر هەواڵدەریی ئاڵمان بڵاوی كردبۆوە، ئەو دوو ئەندامەی سپای قودس كە لە كنیا دەسبەسەر كرابوون حوكمی ١٥ ساڵ زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە.
هەنووكە لە رەوتی پێداچوونەوە بە دۆسیەی ئەو دوو تاوانبارە حوكمەكەیان كراوە بە حەبسی ئەبەد.
چەند رۆژ لەمەوبەریش پۆلیسی كانادا دوو كەسی پێوەندیدار بە گرووپی ئەلقاعیدەی دەستبەسەر كردبوو، كە پیلانی كوشتنی سەرنشینەكانی شەمەندەفەرێكی موسافرییان هەبووە.
لێپرسراوانی ئەمنیەتیی ئەمریكا رایانگەیاندبوو، شەهیب ئەلسەغیر یەكێك لەتاوانبارانی سەرەكیی داڕشتنی پیلانی كردەوەی تیرۆریستی كانادا بەبەردەوامی سەردانی ئێرانی كردووە.