کوردستان میدیا: نەخۆشخانەی پیرانشار لە سەرەتاییترین خزمەتگوزاری و کەرەسەی پزیشکی بێبەرییە و کەرەسە پزیشکییەکانی نێو ئەو نەخۆشخانەی لە ئاستی ناوەندێکی فریاکەوتنیشدا نییە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، وشەی \'\'نەخۆشخانە\'\' لەسەر درگای ناوەندی تەندروستی و دەرمانیی شاری پیرانشار شتێکی زیادەیە، چونکە ئەو نەخۆشخانەیە لە لانیکەمی پێداویستییە سەرەتایییەکانی نەخۆشخانەیەک بێ بەرییە.
هاووڵاتییەکی دانیشتووی پیرانشار وێڕای ئاماژە بە نەبوونی خزمەتگوزاری لە نەخۆشخانەی ئەو شارە بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: نەخۆشخانەی پیرانشار هەم لە باری پێرسۆنێلەوە و هەمیش لە باری ئیمکانات و کەسەرەی پزیشکییەوە، یەکێک لە هەژارترین نەخۆشخانەکانی ئێرانە.
نەخۆشخانەی پیرانشار لانیکەمی خزمەتگوزاریی دەرمانیی بۆ هاووڵاتییانی ئەو شارە نییە و لە کاتی روودانی نەخۆشییە ئوورژانسییەکان، بەناچار روو لە نەخۆشخانەکانی شارەکانی دیکە دەکەن.
ساڵانە چەندین هاووڵاتیی پیرانشاری بەهۆی رووداوی کار، رووداوی هاتوچۆ و هەروەها رووداوەکانی دیکەوە رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن کە بەهۆی نەبوونی ئیمکاناتی پزیشکی لە نەخۆشخانەی ئەو شارەدا گیانیان لە دەست دەدەن.
نەخۆشخانەی شاری پیرانشار هەتا پێش کارەساتی قوتابخانەی شیناوێ، تەنانەت ماشینێکی ئامبوڵانسیشی نەبوو و پاش ئەو رووداوە دڵتەزێنە ژمارەیەک ئامبووڵانس بۆ ئەو نەخۆشخانەیە دابین کرا.
ماوەی ٦ مانگە نەخۆشخانەی پیرانشار لە دەستی نۆژەنکردنەوە دایە، بەڵام هەنووکە کێشەکانی دوو هێندە بوون و کێشەیەکی زۆی بۆ نەخۆشەکان دروست کردووە.
گەڵاڵەی دروستکردنی نەخۆشخانەیەک لە شاری پیرانشار ماوەی یەک ساڵە پەسند کراوە، بەڵام لە شوێنی دروستکردنی بیناکە تەنیا تابلۆی پرۆژەیەک دەبینرێ و هیچ ئاسەوارێک لە ئیجرایی کردنی ئەو گەڵاڵەیە بەرچاو ناکەوێت.