![](/weney-mallperr/7653.jpg)
کوردستان میدیا: مامۆستایەکی کوردی خەڵکی ئیلام، سەرەڕای گرفتی ماڵیی خۆی، هاریکاریی تاکەکەسیی خۆی پێشکەش بە یەکێک لە قوتابییانی پۆلەکەی کرد.
ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ئیلام بڵاوی کردەوە، مامۆستایەکی کورد بەناوی \'\'مەحموود حەیدەر زادە\'\' سەرەڕای ئەوەی کە خۆی لەگەڵ کۆمەڵێک گرفتی ماڵی بەرەوڕوویە، بە مەبەستی دابینکردنی دەوا و دەرمان، هاریکاریی ماڵیی پێشکەش بە یەکێک لە قوتابییەکانی کرد.
ئەو مامۆستا کوردە کەلە قوتابخانە زنجیرەیییەکانی عەلیا لە شارستانی چراودۆڵ سەرقاڵی وانە وتنەوەیە، بۆ پێشگیری لە پرتووکانی ددانی یەکێک لە قوتابییەکانی، هارکاریی کردوە.
لەو پێوەندییەدا پێشتریش لە شاری مەریوان مامۆستایەکی کوردی قوتابخانەی شێخ شەڵتووت بەناوی \'\'عەلی محەممەدیان\'\' خەڵکی گوندی دەرەکێ، بە نیشانەی دەربڕینی هاوسۆزی لەگەڵ یەکێک لە قوتابییەکانی کە تووشی شێرپەنجە ببوو و قژی سەری وەریبوو، قژەکانی خۆی تاشی.