کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی چینی بەتۆمەتی هەناردەکردنی کەلوپەلی ناوکیی بۆ رێژیمی ئێران دەستبەسەر و رەوانەی ئامریکا کرا

21:02 - 15 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی چینی لە بریتانیا، بەتۆمەتی هەناردەکردنی کەلوپەلی ناوکیی بۆ دامەزراوە ناوکییەکانی رێژیمی ئێران دەستبەسەر و رادەستی ئامریکا کرا.

بەپێی راپۆرتی رادیۆ فەردا، رۆژی هەینی رێکەوتی ١٤ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی چینی بە تاوانی پێشێلکردنی گەمارۆ ئابوورییەکان کە لەلایەن ئەمریکاوە دژی رێژیمی ئێران پەسند کراون چەند مانگ پێش لە بریتانیا دەستبەسەر و پاشان رادەستی ئامریکای کرد و ئەگەریی مەحکووم‌کردنی ئەو کەسە بە ٣٥ ساڵ زیندان لەلایەن دادگای ئەو وڵاتەوە هەیە.

ناسنامەی ئەو کەسە، شی های چەنگراگەیەندراوە کە بەهۆی هەناردەکردنی کەلوپەلی پیشەیی‌کە لە دامەزراوە ناوکییەکانی رێژیمی ئێران کەڵکی لێوەر دەگیریت، دەستبەسەر کراوە.

ناوبراو بە پێشلکردنی گەمارۆ ئابوورییەکان و هەناردە کردنی ئەو کەلوپەلانەی کە لە دامەزراوە ناوکییەکانی رێژیمی ئێراندا کەڵکی لێوەر دەگیرێت بۆ شیرکەتێکی ئێرانی بە ناوی عەیوەز تاوانبار کراوە.

بەپێی ئەم راپۆرتەی کە بڵاو کراوەتەوە ئەو کەلوپەلانە لە سانتریفیۆژی گازی بۆ چەکی ناوکی کەڵکی لێوەر دەگیرێت.

هەروەها هاووڵاتییەکی ئێرانی بە ناوی ئەبۆلفەزل شەهاب جەمیلی هاوکاریی ئەو هاووڵاتییە \'\'چینـییەی کردووە.

ناوبراوهاوینی ئەمساڵ بە تۆمەتی هەناردەکردنی کەلوپەلی پیشەیی‌کە لە پیشەی نەوت و گازی ئێراندا وەکوو، فیلتێری پۆڵای دژە ژەنگ، پۆمپە ئاوییەکان، کەرستەی پێوانی جەریانی ئاو و کەرستە پیشەییەکانی دیکە کە کارایی دووڕەهەندەیان هەیە لە بریتانیا دەستبەسەر کرابوو.