کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیم لە بانە بریندار بوو

13:15 - 28 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی بانە پاش تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئێران لە بانە بریندار و رەوانەی نەخۆشخانەی ئەو شارە کرا.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بڵاوی کردەوە، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری بانە بەناوی \'\'رەوف رەزایی\'\' رێکەوتی ٢٥ی سەرماوەز لە شاری \'\'بانە\'\'ی پارێزگای سنه، درایە بەر دەستڕێژی راستەوخۆی گوللـەی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و لە ئەنجامدا بەتوندی بریندار بوو.
هێزەکانی رێژیم پاش تەقەکردن لەو هاووڵاتییە، لە کاتی گەڕانەوە بۆ گوندی \'\'کانی بەرد\'\' بریندار و بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە راگوێزرا.
هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران ئەو هاووڵاتییەیان بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاق، تەقەیان لێ کردووە.
هەر لەو پێوەندییەدا چەند رۆژ لە مەو بەر هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری نۆدشە هاووڵاتییەکی کوردی ئەو شارەیان بە ناوی \'\'بورهان ئیلخانی\'\' تەقەی راستەوخۆیان لێ کردووە.
ئەو هاووڵاتییە پاش برینداربوونی بۆ یەکێک لە بنکە دەرمانییەکان شاری \'\'کرماشان\'\' راگوێزرا.