کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کورد لە سەلاس‌باوەجانی بە هۆی وەرگەڕانی تەراکتۆر گیانی لە دەست دا

14:07 - 23 خەزەڵوەر 2714

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کورد لە کاتی کار کردندا بە هۆی وەرگەڕانی تراکتۆرەکەی گیانی لە دەست دا.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆییەکان، رۆژی سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی، شوفێرێکی کوردی خەڵکی گوندی بانی هۆ لە کاتی کار کردن تووشی رووداوێکی نەخوازراو بوو.

لە وەرزی پاییز و بەهار و لە کاتی کشت وکاڵدا بە هۆی لێژی، سەرەوخواری، قەراغی تەسکی رێگەوبانەکان و لەبەرچاونەگرتنی ئیمەنی، لەم جۆرە رووداوانە بە رێژەیەکی زۆر لە کوردستانی ئێران روودەدەن.

هەر لەم پێوەندییەدا، لەم ماوەیە لە شارستانی دیواندەرەش، هاووڵاتییەکی کوردی تەمەن ٢٤ ساڵە بە ناوی بەهمەنی مورادی بە هۆی وەرگەڕانی تراکتۆر لە رێگای کەرەفتوو – دیواندەرە گیانی لە دەست داوە.

لەم رووداوەدا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئیسمائیل میری تەمەن ٢٦ ساڵ کە شوفێری تراکتۆرەکە بووە بە توندی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە گواستراوەتەوە.