کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی ئیماراتی بە تۆمەتی سێخوڕیی بۆ رێژیمی ئێران بە ٣ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

16:39 - 12 خاکەلێوه 2715

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی ئیماراتی بە تۆمەتی گواستنەوەی زانیارییەکانی رێکخراوێکی دەوڵەتیی وڵاتی ئیمارات، بۆ مەئموورانی رێژیمی ئێران لە دوبەی بە ٣ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هاووڵاتییەکی ئیماراتی بە تۆمەتی گواستنەوەی زانیارییەکان بۆ رێکخراوێکی دەوڵەتی بە مەئموورانی رێژیمی ئێران لە دوبەی، لەلایەن دادگای فێدراڵی ئیمارات بە ٣ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئەلعەرەبیە، عەبدولسەلام ئەلبلووچی تەمەن ٤٣ ساڵ، خەڵكی ئیمارات، زانیاری لەبارەی رێکخراوێکی دەوڵەتی و ئەو پێرسۆنێلانەی کە لەو رێکخراوە دەوڵەتییەدا سەرقاڵی کار کردنن، بۆ مەئموورانی ئەمنییەتیی کۆنسوولگەری رێژیمی ئێرانی لە دوبەی راگواستووە.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی ئیمارات دێنەشناڵ ئەو هاووڵاتییە ئیماراتییە لە بەرانبەر راگواستنی ئەو زانیارییانە بە مەئموورانی رێژیمی ئێران داوە، لە خزمەتگوزاریی دەرمانی نەخۆشخانەیەکی ئێرانی لە شاری دوبەی کەڵکی وەرگرتووە.

ژوان. ک