کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٢ هاووڵاتیی کورد لە بانە دەسبەسەر کران

15:29 - 3 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: رێژیمی ئێران لە بانە لە بەرەبەری ٢ی رێبەنداندا دۆخی ئەو شارەیان ئەمنیەتی کردووە و چەندین کەسیان بە بیانووی ئاڵوێری دۆلار دەسبەسەر کردووە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی هێزەکانی رێژیم ئێران لە شاری بانە ١٢ هاووڵاتییان بە بیانووی مامەڵەکردنی دۆلار دەسبەسەر کردووە.
لەو پێوەندییەدا هێزەکانی رێژیم بە بیانووی کڕین و فرۆشتنی دۆلار پارەیەکی بەرچاو لە پارەی ئەو هاووڵاتییانەیان زەوت کردووە.
بە ئەمنیەتی کردنی دۆخی شاری بانە لە بەرەبەری ٢ی رێبەندان، ساڵڤەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە گیراوەتە بەر و هەنووکە دۆخی شاری بانەیان بە تەواوەتی ئەمنیەتی کردووە.
سەرەڕای بە ئەمنیەتی کردنی نێوشاری بانە، ناوچەکانی دەوروبەریش خراونەتە ژێر چاودێرییەوە.