کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوکاریی نیزامیی هەرێمی کوردستان و کرواتیا

14:48 - 13 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: دەوڵەتی کرواتیا ئامادەبوونی وڵاتەکەی بۆ پاڵپشتی نیزامی لە هەرێمی کوردستان و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەربڕی.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٢ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی، وەزیری بەرگریی دەوڵەتی کراوتیا رایگەیاند کە هێزە نیزامییەکانی ئەو وڵاتە راهێنان و مەشقی نیزامی بە هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەکەن.
ئەو راهێنانە هاوتەریب لەگەڵ چەندین وڵاتی ئورووپایی و هەروەها ئامریکا بە هیزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەکرێ بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی هێز و توانای بەرەنگاربوونەوەی دژی گرووپی تێرۆریستی داعش.
دوای بەربڵاوتربوونی هێرشەکانی داعش بۆ سەر کوردستان، وڵاتانی ئامریکا، ئاڵمان، دانمارک و تورکیە سەرەڕای یارمەتییە نیزامییەکان بە هەرێمی کوردستان، راهێنانیان بە هێزەکانی پێشمەرگە کردووە.